48 پرۆژه‌ی ستراتیژیی ڕێگاوبان لە هەولێر جێبەجێ دەكرێن
لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، لە پێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی ناو شار، 48 پرۆژه‌ی ستراتیژی و گرنگ لە سێكتەری ڕێگاوبان جێبەجێ دەكرێت، لەوانە دروستكردنی سێ بەرزە پرد و تونێلی نوێ لە سێ جێگەی شه‌قامی 100 مه‌تری.
پێشبینی دەکرێت تا 2026 نزیكه‌ی 300 شه‌پۆلی خۆڵبارین عێراق بگرنەوە
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ژینگه هۆشداری له‌و شه‌پۆله ترسناناكهی خۆڵبارین ده‌دات كه به‌رده‌وام ڕوو له عێراق ده‌كەن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن تا ساڵی 2026 نزیكه‌ی 300 شه‌پۆلی خۆڵبارین له عێراق ڕووبدەن. داوا ده‌كرێت حكوومه‌ت رێوشوێنی به‌په‌له بۆ كاریگه‌ری ئه‌و خۆڵبارینانه له‌سه‌ر ته‌ندروستی دانیشتوان له‌لایه‌ك و هه‌روه‌ها بواری ئابووری، ژێرخانه‌كه‌ی بگرێته‌به‌ر.
پێویستە كورد بە یەك لیست بەشداری هەلبژاردن بكات
محەمەد حاجی مەحموود: پێویستە كورد بە یەك لیست بەشداری هەلبژاردن بكات
محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری پارتی سۆسیالیست رای گەیاند، پێویستە كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێكەوە بن و بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ی ئایاری 2025، محەمەد حاجی مەحموود بۆ رۆژنامەنووسان گوتی، بەغدا ئامادە نییە لەگەڵ كورد رێك بكەوێ، ئەگەر بۆیان بكرێ رێگە نادەن هەوایش هەڵمژین.
هەروەها گوتی، یەكڕیزی بۆ كورد گرنگە، پێویستە كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێكەوە بن و بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن، "ئێمە لای خۆمانەوە گفتوگۆمان لەسەر ئەوە كردووە.
ئەوەیشی گوت، كاتی ئەوە هاتووە كورد خۆی بیر لە بەخێوكردنی گەلەكەی بكاتەوە و چیتر بۆ ئەوە نەگەڕێینەوە بۆ بەغدا.